نوری مالیکی نابێتە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق

(0) / / ئاسیا / عێراق نوری مالیکی


Mar 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن نوری مالیکی وەک جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان کراوە.
عەباس جابر موسەوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە دەستنیشانکردنی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندی بە پەرلەمان، دەستوور و داواکاری خەڵکەوە هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەدەر لە پلە و پۆستەکان، مالیکی ڕێگریی لە لەناوچوونی سیستەمی سیاسی کرد و پاش تێپەڕبوونی 10 ساڵ بە سەر کابینەکەیدا، ژێرخانەکانی ئەو کاتە بووەتە بنەمای تەواوکردنی پرۆژەکانی ئێستا./.