پارتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر کێشەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی بەغدا کوردستان


Mar 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە حزبەکەی مامەڵە لە گەڵ سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و دۆسیەی لاهور شێخ جەنگیش لە بەغدا یەکلایی بووەتەوە.
فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بۆچی ئێمە لە بەرامبەر کوڕەکانی مام جەلال پشتگیری لاهور شێخ جەنگی بکەین؟ چی لاهور لەوان باشترە؟ سەبارەت بەوەش کە لاهور شێخ جەنگی خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی ناسیوە، بە ڕای من ئەو بابەتە لە دادگای بەغدا یەکلایی بووەتەوە و ئەوە کێشەی پارتی نییە و کێشەی یەکێتییە.
ناوبراو وتی کە ئێمە مامەڵە لە گەڵ ئەوانە دەکەین کە لە گەڵیان دادەنیشین و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی لایەنی بەرامبەری ئێمەیە و لە گەڵ ئەوان دادەنیشین./.