گەورە بەرپرسێکی ئەمریکا سەردانی سوریای کرد

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا ئیسرائیل ئێران سوریا ژنڕاڵ مارک میلی


Mar 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
گەورە بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا لە سەردانێکی ڕانەگەێندراودا گەیشتە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ژنڕاڵ مارک میلی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە سەردانی سوریای کرد و هێزەکانی وڵاتەکەیی بەسەرکردەوە.
ئەم سەردانەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو ڕۆژی هەینی لە تەل ئەبیب لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆبووە.
ئامانج لە سەردانەکەی ژنڕاڵە ئەمریکییەکە بۆ تەل ئەبیب، ئامادەکاری بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا و هەروەها تاوتوێکردنی دۆسیەی ئێران بووە./.