مستەفا کازمی هەڕەشە دەکات

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی عێراق


Mar 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری دەستبەسەرکردنی 4 بەرپرسی باڵای کابینەکەی، ئەم بڕیارانەی بە سیاسی و بە ئامانجی شاردنەوەی گەندەڵانی ڕاستەقینە ناو بردووە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی مستەفا کازمی هاتووە کە بڕیارەکە وەک ئامرازێکی سیاسی ڕیسوا بۆ هێرشکردن و سڕینەوەی هەر کەسێکە کە لە گەڵ کابینەی پێشوو هاوکاری کردووە و دوورخستنەوەی سەدان فەرمانبەر لە چەند هەفتەی ڕابردوو نموونەیەکی ڕوونی ئەم تێڕوانینەیە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە حکومەتی پێشوو لە هەمان سەرەتای چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی 2020 چەندین تۆمەتباری ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کرد و بە بوێرییەکی تەواویش وردەکاری دۆسیەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
نووسینگەی کازمی ڕایگەیاندووە کە ئەم هەوڵانە مانۆڕێکی سیاسی و میدیاییە و پرسیاری کردووە کە چۆن کەسێک دزییەکەی ئاشکرا کردووە دادگایی دەکرێت و ئەوەی کە دزییەکەی کردووە پاداشت وەردەگرێت.
بەیاننامەکە بێ متمانەیی خۆیی بەم بڕیارانە پیشان داوە و بە ناڕەوا و سیاسی و ئامانجی شاراوە ناوی بردووە کە هیچ لە گەڵ دادپەروەری و ڕاستییەکان یەک ناگرێتەوە و داوای لە دەسەڵاتی دادوەریش کردووە کە بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پێشنیاری ئەوەشیکردووە کە کۆتایی بە یاریکردن بە ڕای گشتی و تۆڵەکردنەوەی سیاسی بهێندرێت و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیش بکرێت تا بۆ خەڵک ڕوون ببێتەوە کە دزە ڕاستەقینەکان کێن./.