عێراق سەبارەت بە جیلی نوێی داعش هۆشداری دەدات

(0) / / ئاسیا / یەحیا ڕەسوڵ داعش عێراق


Mar 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم ولاتە لە دەیەی داهاتوو ڕوبەڕوی جیلێکی نوێی داعش دەبێتەوە کە زانیاریی لە سەر ئەوان نییە.
یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە عێراق بە وردی چاودێری گرووپی تیرۆریستی داعش و سەرکردەکەی دەکات.
ناوبراو وتی کە شەڕی ئێستای هێزە چەکدارەکانی عێراق و پاشماوەکانی داعش، شەڕێکی هەواڵگرییە و داعش لە ڕێگای کردەوە تیرۆریستییەکانەوە هەوڵی بانگەشەی میدیایی دەدات.
یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوان سوریا و عێراق دا و وتی کە کەمپی هول لە سوریا بووەتە بۆمبێکی ناوەکی کە هەڕەشە لە سەر ناوچەکە بە تایبەت سوریا و عێراق دادەنێت.
وتیشی کە فێرکردنی ئایدۆلۆژیای داعش لە لایەن ژنانەوە بە منداڵەکانیان لە کەمپی هول بووەتە مەترسییەکی گەورە و دەبێت هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاری و هەبوونی هاوئاهەنگی بە مەبەستی ڕێگری لە پەروەردەکردنی جیلێکی نوێی تیرۆریستانی داعش پێک بهێندرێت./.