گرنگترینی ئەو دۆسیانەی سودانی لە سەردانەکەی قاهیرە تاوتوێی کردووە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی عێراق


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی میسر وتی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە و چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە چەندین دۆسیەی گرنگی تاوتوێ کردووە.
حوسێن هەریدی ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ قاهیرە لە پێناو تەواوکردنی سیاسەتی هاوکارییە لە گەل وڵاتانی ناوچەکە و عەرەبی.
ناوبراو وتی کە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی لە پێناو سیاسەتی باوەشی کراوەی عێراقە بۆ وڵاتانی عەرەبی و هاوکارییە لە گەڵ میسر، ئەردەن و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و هەوڵی هاوسەنگییە لە پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئێران.
ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی میسر وتی کە سودانی گرنگی بە جێبەجێکردنی پرۆژە هاوبەشەکان لە گەڵ میسر و ئەردەن دەدات، هەروەها چەندین دۆسیەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی بە تایبەت گەڕانەوەی سوریا بۆ کورسی خۆی لەم سەردانەدا تاوتوێ کراوە./.