وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراق دەکات
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سبەی سێ شەممە سەردانی بەغدا دەکات.
ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند کە ئانالینا بێیەربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سبەی سێ شەممە سەردانی عێراق دەکات و لە گەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە تایبەت دەرفەتی هاوبەشی هەر دوو وڵات لە بوارەکانی وەک وەبەرهێنان و وزە وتووێژ دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: