ڕەشنووسی یاسای بودجەی عێراق پەسەند ناکرێت

(0) / / ئاسیا / عێراق


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ی ئەم وڵاتە تەواو نەبووە و هێشتا لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە.
باسم عەوادی ڕایگەیاند کە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق لە قۆناغی کۆتاییدایە و هێشتا تەواو نەبووە و ڕا و بۆچوونی هەندێک لە دامەزراوە گرنگەکانی حکومەت لە سەر بودجە وەردەگیرێت.
دەوترێت کە بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق گرنگترین بودجەی ئەم وڵاتە لە پاش 2003 بێت و بڕەکەشی لە نێوان 150 تا 200 تریلیۆن دینار دەبێت./.