سودانی: پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن بەهێز دەکەین
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و گرتنەبەری سیاسەتێکی هاوسەنگ لە پەیوەندییەکانی دەرەوە کردەوە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
سودانی وتی کە بەغدا گرنگی بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ واشنتن دەدات و دەیەوێت پەیوەندییەکی هاوسەنگی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیی بە کلیلی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناو برد و وتی کە عێراق ڕۆڵی گرنگی لە نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان و دابەزینی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: