وەزیری بەرگری ئەمریکا چی بە سەرۆکی هەرێم ڕاگەیاند؟

(0) / / كوردستان / کوردستان ئەمریکا داعش


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ هەولێر و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرکردەکانی کورد کرد دەستبەرداری ناکۆکی و جیاوازییەکان بن و وتی کە هەولێر و بەغدا دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی کە کارەکانیان لە بەرژەوەندی هەر دوو لا بێت.
لۆید ئۆستن وتی کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق پێویستە پێکەوە کار بکەن لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها سەرکردە کوردەکانیش واز لە ناکۆکییەکانی نێوانیان بێنن.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش وتی کە هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبێت لە بەر ئەوەی کە داعش تا ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی خەڵک و پێکەوەکارکردنمان گرنگە./.