مەسرور بارزانی: نامانەوێت لە خاکی هەرێمەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکرێت

(0) / / كوردستان / تورکیا کوردستان مەسرور بارزانی


Mar 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە دژی ئەوەیە لە خاکی هەرێمەوە هەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ بکرێت.
مەسرور بارزانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە دژی ئەوەین سەروەری هەرێم و عێراق پێشێل بکرێت و نامانەوێت لە خاکی کوردستانەوە هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دیکەش هەبێت.
ناوبراو وتی کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و تورکیا بە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵ کراون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانیش وتی کە هەندێک لایەن نایانەوێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ بەڕێوە بچێت./.