ئێزدییەکان داوای کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن
(0) /
پێکهاتەی ئێزدییەکان داوا دەکەن لە ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردنەکاندا کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت، 5 کورسی کۆتایان بۆ دیاری بکرێت.
شەریف سولێمان سەرۆکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئێستادا کورسییەکی کۆتا بۆ ئێزدییەکان لە پەرلەمان دیاریکراوە کە لە گەڵ ژمارەی ئێزدییەکان گونجاو نییە و ئەم پێکهاتەیە بە 600 هەزار کەس مەزندە دەکرێت.
ناوبراو وتی کە داوامان کردووە 5 کورسی پەرلەمانی عێراق بە ئێزدییەکان بدرێت وەک مافێک بۆ ئەم پێکهاتەیە لە هەر دوو پارێزگای دهۆک و نەینەوا./.
تێبينيێك بنێرە: