ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی حەوت لایەنی سیاسی لە سەر دۆسیەی هەڵبژاردنەکان

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
حەوت لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری سلێمانی لە سەر چەندین خاڵی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان گەیشتنە ڕێکەوتن.
ئەو حەوت لایەنە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، حزبی شیوعی و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان.
ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەش بەم شێوازەیە:
سیستەمی هەڵبژاردنەکان بە پێی پارێزگاکانی هەرێم 4 بازنەیی دەبێت.
تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.
داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەکار دێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کورسی پارێزگاکان.
کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێم.
سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەک لە گەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام بدەن./.