سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتی تاران کرا

(0) / / ئاسیا / ئێران بەغدا عێراق لەتیف ڕەشید


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی نووسراودا بۆ هاوتا عێراقییەکەی، بە فەرمی بۆ سەردانیکردنی تاران بانگهێشتی کرد.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی نووسراوی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی پێگەیشت.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە ناوەڕۆکی پەیامەکە بانگهێشتکردنی لەتیف ڕەشیدە بۆ تاران.
پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە لایەن محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرا.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە نزیکترین کاتدا سەردانی تاران دەکات.
لەتیف ڕەشید بە گەشبینییەوە باسی ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیەی کرد و جەختی لە سەر گرنگی هاوکاری و هاوئاهەنگی هاوبەش لە پێناو پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە کردەوە./.