بەرپرسێکی سەربازیی عێراق ژمارەی تیرۆریستانی داعشی لەم وڵاتە ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق سوریا داعش


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی داعش هێشتا 400 تا 500 ئەندامی خۆیی لەم وڵاتەدا هێشتووەتەوە.
قەیس مەحمەداوی جێگری فەرماندەی گشتی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق کە ئەرکی ڕێکخستنی هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ئەستۆیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ژمارەی تیرۆریستانی ئێستای داعش لە عێراق 400 تا 500 کەسە کە لە سێ یان چوار پارێزگادان و داعش توانای ڕاکێشانی ئەندامی نوێی لە دەست داوە.
ناوبراو وتی کە ئەو تیرۆریستانە ناوە ناوە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
جێگری فەرماندەی گشتی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی: بە پێی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داعش لە نێوان 5 تا 7 هەزار ئەندام و لایەنگری لە هەر دوو وڵاتی سوریا و عێراق هەیە کە نیوەی ئەمانەش شەڕکەرن.
مەحمەداوی وتی کە تەنیا 400 تا 500 کەسی شەڕکەری داعش لە عێراقدان./.