باڵیۆزی بەریتانیا داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕیچاردسۆن بەغدا عێراق


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە درێژە بە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بدات.
مارک برایسۆن ڕیچاردسۆن لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە عێراق دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنیی لە دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان هەبێت و ئەمەش لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بینرا.
ناوبراو وتی کە حکومەتی بەریتانیا پاڵپشتی لەم سیاسەتەی عێراق دەکات.
باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها ڕایگەیاند کە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ جێگیربوون کاتی زۆری دەوێت و لە دوو دەیەی ڕابردوو بەرەوپێشچوونی زۆری هەبووە.
ڕیچاردسۆن وتی کە بەریتانیا لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی عێراق جەخت لە سەر پابەندبوون بە دەستووری ئەم وڵاتە دەکاتەوە./.