پارەکەی بەغدا گەیشتە دەستی حکومەتی هەرێم

(0) / / كوردستان / بەغدا کوردستان


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی ناوەندی عێراق 400 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی ئەم وەزارەتە.
سەبارەت بەوەش ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاندووە کە ئەو 400 ملیار دینارە تایبەتە بە مانگەکانی 11 و 12 ی ساڵی ڕابردوو بەڵام ئەو کاتە بە هۆی ناکۆکییەکان و پاشان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە ڕاگیرابوو.
ناوبراو وتی کە بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەندی بە هۆی بڕیارەکەی دادگاوە تووشی کێشە نەبێت، ئەو پارەی بە شێوازی قەرز بە حکومەتی هەرێم داوە.
ڕێباز حەملان ڕایگەیاندووە کە دواتر ئەو قەرزە لە پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023 هەژمار دەکرێت.
ناوبراو دڵنیاییداوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت و 400 ملیارەکەش بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێت./.