حکومەتی عێراق بودجەی سێ ساڵی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەند کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 13 ی ئازاری 2023 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و لەو کۆبوونەوەدا پرۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی ئەم وڵاتە پەسەند و ڕەوانەی پەرلەمان کرا.
ساڵی 2022 عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەند نەکرد و کاری بە سیستەمی خەرجکردنی یەک لە سەر 12 ی بودجەی خەرجکراوی ساڵی 2021 کرد./.