سودانی چارەنووسی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / بەغدا سودانی عێراق


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جار، کۆی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژمارێکی بانکی کە لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەڕێوە دەبرێت.
محەممەد شیاع سودانی پاش پەسەندکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی ئەم ڕەشنووسە بۆ پەرلەمان، ڕێکەوتن لە گەڵ هەرێمی کوردستان بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەولێر و بەغدا لە سەر چەندین بابەتی هەنووکەیی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
سودانی وتی: لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر ناکۆکییەک لە نێوان هەولێر و بەغدا، کۆمیتەیەک بۆچوونەکانی خۆی دەداتە سەرۆک وەزیران.
وتیشی کە ئەم لێک تێگەیشتنە پیشان دەدات کە هەر دوو لا بەرەو پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز هەنگاو دەنێن./.