سودانی: حکومەتی هەرێم ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکانی لە گەڵ ناوەند هەیە

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان سودانی


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێر جەختیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیرادە و هاوکاری ڕاستەقینەی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان پیشان داوە.
محەممەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ مەسرور بارزانی وتی کە بوونی هەڵەبجە بە پارێزگایەکی عێراق بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و مافی دانیشتووانەکەیەتی.
سودانی وتی کە هەڵەبجە لە ویژدانی عێراق و مرۆڤایەتیدایە و لە هیچ هەنگاوێک بۆ دادپەروەری لە بەرامبەر دانیشتووانەکەی درێغی ناکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ئیرادە و هاوکاری ڕاستەقینەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەند پیشان داوە.
سودانی وتی کە لە ماوەی 4 مانگەی تەمەنی ئەم کابینەیە، هەنگاوی گەورەمان بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە ڕێکەوتنی سیاسی هەڵگرتووە./.