نتانیاهۆ: وەزیرانی ئیسرائیلی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆنابنەوە

(0) / / ئاسیا / نتانیاهۆ ئیسرائیل


Mar 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی کە واشنتن بۆ سەردانیکردنی واشنتن و کۆبوونەوەی جۆبایدن بانگهێشتی نەکات، ڕێگا نادات وەزیرانی کابینەکەی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆببنەوە.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ لەوە نیگەرانە کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بانگهێشت ناکرێت و پاش تێپەڕبوونی سێ مانگ بە سەر تەمەنی کابینەکەی هێشتا ئەوە ڕووی نەداوە.
نتانیاهۆ بە وەزیرەکانی کابینەکەی ڕاگەیاندووە کە تەنانەت ئەگەر لە ئەمریکاش بن نابێت لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببنەوە./.