ئایا سودانی دەتوانێت گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتی عێراقدا بکات؟
(0) /
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی تەواو بۆ گۆڕانکارییە وەزارییەکان دراوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ڕۆژی 12 ی ئازاری 2023 کۆبوونەوەیەک لە ماڵی حەسەن ساری یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بە ئامادەبوونی سەرکردە و نوێنەری زۆربەی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەڕێوەچووە کە پرسی دەسەڵاتەکانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گۆڕینی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی تێدا تاوتوێ کراوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەسەڵاتی تەواویان بە سەرۆک وەزیران داوە کە گۆڕانکاری بکات، لە گەڵ ئەوەی کە بەر لە پێکهێنانی حکومەت لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کراوە کە ئەو دەسەڵاتەی هەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: