بڕیارێکی قوباد تاڵەبانی لە سەر گەڕانەوە بۆ حکومەت ئاشکرا دەبێت

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم تا کۆتایی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبن.
بە پێی ئەو زانیارییانە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و تیمی یەکێتی لە حکومەت بە چەند هۆکارێکی سیاسی و شەخسی ناگەڕێنەوە کابینە سێقۆڵییەکەی پارتی، یەکێتی و گۆڕان.
پێدەچێت قوباد تاڵەبانی تا کۆتایی ئەم کابینەیە بە باشتری بزانێت ئیشکردن لە گەڵ مەسرور بارزانی بە لاوە بنێت.
یەکێتی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە گەڕانەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی بۆ نێو حکومەت، کاریگەری زۆر خەراپی لە سەر بنکە جەماوەرییەکەی دەبێت. هەروەها پێی وایە کە ئەگەر بگەڕێتەوە متمانەیەکی لای خەڵک و لایەنە سیاسییەکان نامێنێت./.