لە پەرلەمانی کوردستانەوە داوای نەمانی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت

(0) / / كوردستان / پەرلەمانی کوردستان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

17 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە یادداشتێکدا داوایانکردووە کە حکومەت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بێنێت و دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانیش لە سەر ئەم بابەتە بێت.

لە یادداشتی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی کراوە، هاتووە کە داوا دەکەین بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە 7 ی نیسان زیاد بکرێت.

ئەو 17 ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە پەسەندکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق، بیانوویەک بۆ لێبڕینی مووچە لە لایەن حکومەتی هەولێرەوە نەماوە./.