نێچیرڤان بارزانی تاکە ڕێگای بەردەم هەولێر و بەغدای دیاریکرد

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق کوردستان


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەغدای بە هاوبەشی سەرەکی هەرێم ناو برد و وتی کە بەدەر لە چارەسەرکردنی کێشەکان هیچ ڕێگایەکی دیکە لە بەردەم هەر دوو لادا نییە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیتالیا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و وتووێژی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیانی تاوتوێ کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە کەشێکی ئەرێنی لە نێوان هەر دوو لادا هەیە و هەنگاوەکانی حکومەتی ناوەند تا ئێستا مایەی هیوا و خۆشحاڵییە و هەولێر و بەغدا لە ئاکامدا بەدەر لە چارەسەرکردنی کێشەکان هیچ ڕێگایەکی دیکەیان لە بەردەمدا نییە./.