سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سێ دۆسیەی گرنگ سەردانی تورکیا دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ شەممەی داهاتوو بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی بۆ تورکیا بە ئامانجی تاوتوێکردنی سێ دۆسیەی ئاسایشی سنورەکان، پەکەکە و ئاو دەبێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە فەرمی بانگهێشتی وڵاتەکەی کردبوو./.
تێبينيێك بنێرە: