سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تورکیایە

(0) / / ئاسیا / تورکیا عێراق


Mar 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی دوو ڕۆژەی فەرمی گەیشتە تورکیا و سەردانەکەشی لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بووە.
محەممەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ تورکیا وتی کە سەردانەکەم لەم کاتەدا بە پێی گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانی ناوچەکە گرنگی تایبەتی هەیە.
سودانی پێش سەردانەکەشی یادداشتێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لە دانوستانەکانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا جەخت لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە تایبەت پەرەپێدانی ئابوری دەکاتەوە./.