بەڵێنێکی کارەبایی

(0) / / كوردستان / کوردستان ڕەمەزان


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا 18 تا 19 کاتژمێر کارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.
لە پەیامێکی پیرۆزبایی وەزارەتی کارەبا بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان هاتووە کە بە پشت بەستن بە وەبەرهێنانی 4 هەزار مێگاوات کارەبا، هەوڵی تەواو دەدرێت بۆ دابینکردنی 18 تا 19 کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتیان.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە 24 کاتژمێر فەرمانبەرانی ئیشکگری کارەبا لە خزمەت هاووڵاتیاندا دەبن./.