باڵیۆزی ڤاتیکان نامەیەکی پاپای ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ڤاتیکان لە بەغدا نامەیەکی پاپا فرانسیسی ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

میتجا لسکۆفار باڵیۆزی ڤاتیکان لە بەغدا لە چاوپێکەوتنی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، نامەیەکی پاپای ڕادەستی ناوبراو کرد.

پاپا لە نامەکەیدا وێڕای دەستخۆشی دووبارە لە خەڵک و حکومەتی عێراق بۆ پێشوازی سەردانەکەی ئەم دواییە، جەختیکردووەتەوە کە عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە شارستانیەت، مێژوو و کەلتوری خۆی دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری لە ناوچەکە و جیهاندا هەبێت.

پاپا لە نامەکەیدا پاڵپشتی خۆیی بۆ جێگیربوونی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق دووپات کردووەتەوە./.