بڕیارێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە پارتی و یەکێتی ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / محەممەد ئەحمەد پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە لە گەڵ هەر لایەن و کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆن هاوپەیمانی ببەستێت بەدەر لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان. محەممەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ئێمە هیچ ڕێکەوتنێکمان لە گەڵ هیچ لایەنێک نییە بەڵام ئامادەین لە دەرەوەی هەر دوو هێزی دەسەڵات هەر کەسێک ئامادە بێت پێکەوە لە گەڵ یەکگرتوو لیستێکی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز پێک بێنین. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە ئەو دەستپێشخەرییە بە فەرمی بخەینە بەردەم کەسایەتی و لایەنەکان، لە بەر ئەوەی کە چاوەڕێی هەمواری یاساکەین یان چاوەڕێی ڕێکەوتن و نوێکردنەوەی کۆمیسیۆنین، هەروەها چاوەڕێی پاککردنەوەی لیستی دەنگدەرانین. ئەو بەرپرسەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئامادەین و هەر کەسێکیش بڵێت ئامادەین دەچینە دانوستانی ڕێکەوتن و پێکهێنانی هاوپەیمانییەوە./.