سەرۆکی ئیمارات بە توندی هۆشداری بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەدات

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل ئیمارات


Mar 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە لەم هەفتەیەدا شاندێکی باڵای ئیماراتی لە چاوپێکەوتنی بنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بە توندووتیژی هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی کابینەکەی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان هۆشدارییان داوە.
لێدوان و پلان و پرۆژەکانی ئەندامانی کابینەکەی بنیامین نتانیاهۆ بەدەر لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل، کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بە دواوە بووە. پێگەی ئیسرائیل تایمز ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای ئیماراتی لەم هەفتەیەدا لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ چاوپێکەوتنی هەبووە و هۆشداریی بە ناوبراو داوە کە سیاسەتەکانی کابینەکەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا ئاڵۆز دەکات.
کەناڵی کان لە ئیسرائیل بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، خەلدون موبارەک ڕاوێژکاری خۆیی بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە ناردووەتە لای نتانیاهۆ کە سیاسەتی کابینەکەی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان بە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ئابراهامە.
ڕێکەوتنی ئابراهام بە نێوەندگێڕی ئەمریکا لە ساڵی 2020 بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل واژۆ کرا./.