کوڕەکەی نتانیاهۆ: ئەمریکا هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتەکەی باوکم دەدات

(0) / / ئەمەریکا / ئێران یائیر نتانیاهۆ بنیامین نتانیاهۆ ئەمریکا ئیسرائیل


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
کوڕی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل هەواڵی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکیی دووپات کردەوە کە ڕایگەیاندبوو واشنتن هەوڵی ڕووخانی حکومەتەکەی بنیامین نتانیاهۆ دەدات.
یائیر نتانیاهۆ کوڕی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵی ڕۆژنامەنووس و شارەزایەکی یاسایی ئەمریکای دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵ دەدات نتانیاهۆ لە دەسەڵات دوور بخاتەوە.
مارک لڤین پێشکەشکاری ڕادیۆ، پارێزەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی پێشتر لە تویتەر ڕایگەیاندبوو کە کۆنگرێس دەبێت بەپەلە ئەمە تاوتوێ بکات کە ڕەنگە وەزارەتی دەرەوە بە نوێنەرایەتی ئێران هەوڵی ڕووخانی حکومەتەکەی نتانیاهۆ دەدات.
کوڕەکەی نتانیاهۆش ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران، دەستی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی نەیارانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیلدا هەیە./.