ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کاتەکە بە فیڕۆ نەدات

(0) / / ئەمەریکا / ڕێکەوتنی ناوەکی


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی گەمارۆکانی لە بەرژەوەندی سەرجەم لایەنەکان ناو برد و داوای لە ئەمریکا کرد کە کاتەکە بە فیڕۆ نەدات.

مەجید تەخت ڕەوانچی لە تویتێکدا بە ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی وتی کە بایدن هێشتا بەڵێنی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ نەکردووە.

باڵیۆزی ئێران وتی کە ئەم دەرفەتە نابێت لە ناو ببرێت، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆکان هەڵبگرێت ئێرانیش بۆ بەڵێنەکانی پێشووی دەگەڕێتەوە./.