ئەمریکا هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ڕاگەیاند

(0) / / ئەمەریکا / ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ڕۆبێرت مالی


Oct 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هیچ جوڵەیەکی نوێ بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا نییە و تەنانەت زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانیش لە ڕیزی کارە گرنگەکانی ئەمریکادا نەماوە.

ڕۆبێرت مالی ڕایگەیاند کە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی و دانوستانەکانی ڤیەننا لە ئێستادا لە لایەن واشنتنەوە گرنگیی نەماوە.

ناوبراو وتی کە دەبێت ڕێگری لەوە بکەین ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی بگات بەڵام دیپلۆماسی باشترین ئامرازی گەیشتنە بەم ئامانجە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە دوو مانگی ڕابردوو چەند هەڵوێستێکی هەبووە کە بە پێچەوانەی خواستی ئەم وڵاتە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنەکە بووە./.