ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەمریکا لە سوریا دەکات

(0) / / ئاسیا / سوریا ئەمریکا ئێران


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی سوریا وتی کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە لە سەر داوای حکومەتی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کراونەتەوە، دەستبەجێ ڕوبەڕوی وەڵامی بەرامبەر دەبێتەوە.
کەیوان خەسرەوی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە بەشداری ئێران لە هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا وتی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێران بە شتێک تۆمەتبار بکات کە ڕاست نییە و خۆی لە داگیرکاری و ئەو هەموو تاوانەی لە سوریا دەیکات بێبەری بکات.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا ناتوانێت بە درۆ و درووستکردنی قەیرانی دەستکرد، بەرەنگاربوونەوەی ئاسایی و یاسایی هێزەکانی لە وڵاتانی داگیرکراو، ڕوبەڕوی وڵاتانی دیکە بکاتەوە.
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەمریکا لە ڕێگای کۆپتەرەوە تیرۆریستانی داعشی لە سوریا بۆ ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە گواستووەتەوە کە دەبێت وەڵامی ئەمە بداتەوە./.