کام گرووپی عێراقی هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا؟

(0) / / ئاسیا / عێراق سوریا ئەمریکا


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
گرووپێکی عێراقی هۆشداریی دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
گرووپێکی عێراقی ناسراو بە " لواء الغالبون " هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ڕەمیلان لە سوریا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکییەکاندایە. هێرشەکەش دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بووە.
ئەو گرووپە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە ڕێگای درۆنەوە بووە و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بۆ هێرشی گەورەتر بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتووتر لە دژی ئەمریکییەکان ئامادەیی هەیە و تا کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق، ئەمریکییەکان ئاسایش لە ناوخۆ و دەرەوە نابینن./.