نەوەی نوێ چی لە سەر ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / کوردستان ئەمریکا


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
نەوەی نوێ وێڕای پاڵپشتی تەواو بۆ ئەو ڕاپۆرتە سەبارەت بە پاشەکشەی دیمۆکراسی و ژیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە زانیارییەکانی ئەو ڕاپۆرتە بە تەواوی ڕاستن و هێشتا هەندێک بابەتی دیکەی تایبەت بە ئازادی و سیستەمی دادوەری و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان باس نەکراون.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی ئێستای کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە لە پاشەکشەدایە و حکومەتی هەرێم بە درێژایی حوکمڕانی خۆی لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە و ویستی نەبووە خزمەت بە هاووڵاتیان بکات و گەیشتووەتە ئاستێک هەموو کارێکی نابەجێ و نایاسایی و نادیمۆکراسی لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵات پەیرەو بکات.
نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە گوشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاریگەری باش لە سەر پرۆسەی بە دیمۆکراسیبوونی هەرێمی کوردستان درووست دەکات و داوای زیاتربوونی گوشارەکانیشی کردووە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەروەها ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی پێیانوایە کە لە حاڵەتی بەهێزبوونی پرۆسەی دیمۆکراسی لە هەرێم بەرژەوەندییەکانیان لە دەست دەدەن./.