ترەمپ داوا لە ئەمریکییەکان دەکات نزا بکەن

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا ترەمپ ئەمریکا


Mar 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەیکرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەتوانێت کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بێنێت.
دوناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز وتی کە ئەگەر شەڕی ئۆکراینا تا هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی ئەمریکا بەردەوام بێت و من سەرکەوتن بە دەست بێنم لە ماوەی یەک ڕۆژدا ڕێکەوتنی ئاشتی بۆ ئۆکراینا مسۆگەر دەکەم.
ناوبراو بێ ئەوەی کە وردەکارییەک لە سەر ئەو ستراتیژیە بخاتەڕوو، وتی: ئەگەر ئەم شەڕە چارەسەر نەکرێت من لە گەڵ پوتین و زیلینسکی یەکلایی دەکەمەوە و دانوستانەکانیش بۆ چارەسەرکردنی ئاسان دەبن.
ترەمپ بە بۆنەی بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕووس، داوای لە ئەمریکییەکان کرد کە نزا بکەن./.