بایدن: نتانیاهۆ بانگهێشتی کۆشکی سپی ناکەم

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل بایدن ئەمریکا بنیامین نتانیاهۆ


Mar 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانگهێشتی کۆشکی سپی ناکرێت.
جۆبایدن شەوی سێ شەممە وتی کە هیوادارین بنیامین نتانیاهۆ لە پرۆژەیاسای چاکسازی لە سیستەمی داوەری ئیسرائیل پاشەکشە بکات.
ناوبراو وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانگهێشتی کۆشکی سپی ناکرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پلانی بانگهێشتکردنی نتانیاهۆی نییە.
ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە باڵیۆزی ئەمریکا لە تەل ئەبیب سێ شەممە 28 ی ئازار ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە بنیامین نتانیاهۆ سەرەتای مانگی نیسان سەردانی واشنتن بکات./.