عێراق یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە تورکیا وەردەگرێت

(0) / / ئاسیا / تورکیا بەغدا عێراق


Mar 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیاری قەرەبووکردنەوەی عێراقی لە لایەن تورکیاوە داوە، بڕیارەکەش پەیوەندی بە هەناردەی ڕاستەوخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە هەیە.
بە پێی ئەو بڕیارە، تورکیا دەبێت یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووکردنەوە ڕادەستی عێراق بکات.
پاش بڕیارەکەی دادگای پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە.
ئەنکەرە ڕایگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەندە بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراقەوە.
تا ئێستا هەولێر و بەغدا لە سەر میکانیزمی نوێی هەناردەی نەوتی هەرێم نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.