بەغدا پێشنیارێکی نەوتی بە هەرێمی کوردستان دەدات
(0) /
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی لە سەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە شاندی حکومەتی هەرێم کە ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند کۆبووە، نەگەیشتووەنە ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
وەزیری نەوتی عێراق بە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت نەوتی هەرێم لە پاش بڕیارەکەی دادگای پاریس بە ڕێکاری نوێ هەناردە بکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیاری کردووە کە نەوتی هەرێم لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکرێت بەڵام داهاتەکەی بۆ هەولێر بگەڕێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: