دوایین زانیاری لە سەر دۆسیەی نەوتی هەرێم ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / کوردستان بەغدا عێراق


Mar 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیارێکی بەغدای بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی لە ڕێگای سۆمۆوە ڕەتکردەوە.
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی ڕاگەیاندووە کە هەولێر ڕازی نییە بە پێشنیارەکەی بەغدا بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێم کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە ڕازی نین هەموو داهاتی نەوت بچێتە ژێر دەستی حکومەتی عێراق لە بەر ئەوەی کە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ڕاشیگەیاندووە کە وتووێژەکانی هەولێر و بەغدا بەردەوامە بەڵام تا ئێستا هەر دوو لا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.