وەزیری پیشەسازی عێراق: نیوەی فەرمانبەرانمان زیادەن
(0) /
وەزیری پیشەسازی عێراق ڕایگەیاند کە نیوەی 102 هەزار فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە زیادەن و باشترین ڕێگای زیندووکردنەوەی کەرتی پیشەسازی عێراقیش چاکسازی بەربڵاوە.
خالید بەتاڵ نەجم وەزیری پیشەسازی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە 296 کارگەی هەیە کە 104 کارگەیان پەککەوتوون و بە هیچ شێوازێک دەرفەتی زیندووکردنەوەیان نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پیشەسازی عێراق گەیشتووەتە 102 هەزار کەس و ئەگەر سەرجەم کارگەکانی ئەم وەزارەتەش چالاک بن تەنیا پێویست بە 50 هەزار فەرمانبەر دەکات.
خالید نەجم ڕایگەیاند کە ناکرێت فەرمانبەرانیش دەربکرێن بەڵام تەنیا ڕێگای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خانەنشینکردنی ئەوان و ڕاگرتنی دامەزراندنی نوێیە./.
تێبينيێك بنێرە: