ڕۆحانی: ئەمریکا خەریکە تۆبە دەکات

(0) / / ئاسیا / حەسەن ڕۆحانی


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە کە لایەنەکانی ئەندام لە ڕێکەوتنی ناوەکی لە کۆبوونەوەکەی ڤیەننا یەک هەڵوێستیان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ئەو ڕێکەوتنە هەبووە.

حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران وتی کە لایەنەکانی ئەندام لە ڕێکەوتنی ناوەکی بەو ئەنجامە گەیشتوون کە هیچ چارەسەرێک بەدەر لە ڕێکەوتنی ناوەکی و جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنە نییە.

ناوبراو وتی کە ئێران لە خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ سەرەڕای قورسترین سزاکانی ئەمریکا ملکەچی داواکارییەکانی ئەو وڵاتە نەبووە و ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان شکستی هێناوە.

ڕۆحانی وتی کە ئەمریکا پیلانی ئەوەی هەبوو کە کەرتی ئابوری ئێران مایەپووچ بکات بەڵام دەبینین کە ئێستا وڵات بە شێوازی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەبرێت و هیچ کەموکوڕییەک بە تایبەت لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە ئەمریکییەکان ئێستا بە ئاشکرا داوای دانوستان دەکەن و دەڵێن کە گەمارۆ و گوشارەکان ئەنجامی نەبووە، ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران./.