عێراق تەلعەفەر دەکاتە پارێزگا

(0) / / ئاسیا / عێراق


Apr 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
عێراق لە پاش هەڵەبجە، تەرلعەفەریش دەکاتە پارێزگا. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە.
حوسێن عامری ئەندامی فراکسیۆنی " حقوق " لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەنگدان لە سەر پرۆژەی بەپارێزگاکردنی تەلعەفەر دەخرێتە ڕیزی کارەکانی پەرلەمانەوە.
پەرلەمانی عێراق لە کانوونی دووەمی 2014 بڕیاری بەپارێزگاکردنی توزخورماتوو لە سەڵاحەدین و تەلعەفەر لە نەینەوای دەرکردبوو.
ڕوبەری تەلعەفەر 4 هەزار و 453 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و نزیکەی 170 هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە زۆربەیان تورکمانن.
تەلعەفەر 450 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە، هەروەها مەوداکەی لە سنورەکانی تورکیاوە 50 کیلۆمەتر و لە سنورەکانی سوریاوە 60 کیلۆمەترە./.