چەند خێزانێکی عێراقی لە فەرەنسا سکاڵایان لە دژی عەبدولمەهدی تۆمار کرد
(0) /
5 خێزانی عێراقی بە تۆمەتی تاوانی دژە مرۆڤی و ئەشکەنجە سکاڵایان لە دژی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە لە دادگایەکی فەرەنسا تۆمار کردووە.
پارێزەری ئەو خێزانانە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە سکاڵاکە پەیوەندی بە خۆپێشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 ی عێراقەوە هەیە.
جیسیکا فیناڵ پارێزەری 5 خێزانە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە سکاڵاکە لە دادگای پاریسە و لە سەر برینداربوون و ڕفاندنی دوو کەس و کوژرانی سێ کەسی دیکەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سکاڵا 80 لاپەڕەییەکەی ئەو خێزانانەدا هاتووە کە بەرپرسانی عێراقی بە تایبەت عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە ڕۆڵیان لەو کارانەدا هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: