قوباد تاڵەبانی: کاتی ئەوە نییە کەس خۆی بە پاڵەوان بزانێت

(0) / / كوردستان / بەغدا کوردستان قوباد تاڵەبانی


Apr 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە سەر ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا بڵاو کردەوە.
قوباد تاڵەبانی لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە کە لەم بوردۆخەی ئێستادا چ لە ڕووی یاساییەوە و چ لە ڕووی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ناوەندییەوە ڕێگایەکی دیکە لە بەردەم حکومەتی هەرێمدا نەبووە بەدەر لە ڕێکەوتن و ڕەزامەندی لە سەر هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت بەڵکوو گرنگ ئەوەیە کە مووچەی فەرمانبەران و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە کاتی ئەوە نییە کەس خۆی بە پاڵەوان بزانێت بەڵکوو کاتی ئەوەیە دان بە هەڵەکاندا بنرێت بۆ ئەوەی کە بە ڕوونی کێشەکان ببینرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە لە پاش نزیکەی دە ساڵ قەیران و ناخۆشی، ئێستا دەرفەتێکی زێڕین هاتووەتە پێشەوە و دەبێت هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ ئەم دەرفەتەدا بکەن./.