سەرۆکی سی ئای ئەی بۆ سەردانی سعوودیەی کرد؟

(0) / / ئەمەریکا / ویلیام بێرنز سعوودیە ئەمریکا


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی ئەمریکی هەواڵی سەردانی سەرۆکی دەزگای سی ئای ئەیی بۆ سعوودیە ئاشکرا کرد.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ویلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سەردانی سعوودیەی کردووە تا لە گەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری و سەرکردەکانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکانی نێوانیان کۆببێتەوە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە بێرنز جەختی لە سەر پابەندبوونی ئەمریکا بە هاوکاری وڵاتانی هاوپەیمان بە تایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمدا کردووەتەوە.
بێرنز هەروەها لە سعوودیەوە سەردانی بەحرەینی کردووە و لە گەڵ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە شای ئەم وڵاتە پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی تاوتوێ کردووە./.