بافڵ تاڵەبانی چۆن پێناسەی ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا دەکات؟
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنی موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و هەناردەکردنی لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە وتی کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی قۆناغیکی نوێی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور.
بافڵ تاڵەبانی لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە یەکێتی هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان بووە./.
تێبينيێك بنێرە: