لەتیف ڕەشید بۆ تورکیا: دووبارەی نەکەنەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق لەتیف ڕەشید


Apr 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی کە کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کە دوایین نموونەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی مەدەنی شاری سلێمانی بووە، دووبارە دەبێتەوە.
لەتیف ڕەشید هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی بو توندی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەکەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە کە ئێمە ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە بۆ سەر عێراق و سەروەرییەکەی ئیدانە دەکەین و ڕایدەگەێنین کە ئەم سیاسەتەی تورکیا بە بیانووی هێزە دژبەرەکانی لە خاکی عێراق پاساوێکی نییە.
لەتیف ڕەشید وتی کە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیاریەتی هێرشەکە لە ئەستۆ بگرێت و بەم بۆنەوە بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و واز لە دەسدرێژییەکانی بێنێت.
سەرۆک کۆماری عێراق هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا، هەڵوێستێکی جیدی دەگیرێتە بەر./.